بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید یه‌عقوبی ڕاوێژكاری محەممەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاسایش به‌میدیا عێراقیه‌كانى وتوه: "چالاكی گروپه تیرۆریستییه‌كان (داعش) كه‌میكردووە و ته‌نها هێرشێكی ناوبه‌ناو لێره‌و له‌وێ ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وتوویه‌تى: "دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆل زۆر ئاڵۆزه‌و بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌عێراقه‌وه نییه، به‌جۆرێك كه‌مپه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌و له‌ناسنامه‌ی جۆراوجۆر پێكهاتون‌و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌پارێزرێت".
به‌وته‌ى یه‌عقوبى کە "به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، كه‌مپی هۆل وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نه‌ك ته‌نها بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ گشت ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌مێنێته‌وه".
هۆل دەکەوێتە شارى حەسەکە لە کوردستانی سووریا و ته‌واوى پارێزگاریكردن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنى كه‌مپه‌كه‌ش لەژێر كۆنترۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)دایە.
له‌كه‌مپى هۆلدا نزیکەی 60 هەزار کەس لە50 وڵاتی جیهانەوە لەنێو کەمپی هۆلدا هەن.
Your Comment